14th آوریل 2009
حاجی مسته‌فا ته‌یموورزاده
۲
ژیان که‌به‌هه‌موو خۆشی وناخۆشیهکهوه ده‌ڕوات و تێئه‌په‌ڕێت ، هه‌ندێک ئه‌و هاژه‌و قه‌ڵبه‌زه و مه‌نگی وبێ ده‌نگی یه‌ی رووباری ژین ئه‌نووسنه‌وه که له‌و به‌یاز ودهسنووسانهوه مێژووی ژیان وبه‌سه‌رهات وکوولتووری هه‌ر میلله‌تێک پێناسه ئه‌کرێت ، هه‌ندێ میلله‌تی کهوناراولهمێژینه و له هه‌مان کاتێشدا بێ ئه‌رشیڤ وکه‌م گه‌نجینه‌ی دهفتهروپهرتووکی وه‌ک ئێمه‌ی کورد هه‌بوون وههن که که‌متر مه‌جالی ئه‌وه‌یان بوه یان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێ دراوه چۆنیه‌تی رووداو وکاره‌ساته مێژووییه‌کانی ژیانی رۆژانه‌و کێشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی گه‌له‌که‌یان ئه‌وجۆره‌ی بوه بنووسنه‌وه‌و له قوناخی شه‌فاهی یه‌وه بیگوێزنه‌وه قۆناخی که‌تبی وبهنووسراوه بیهێڵنه‌وه ... ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌ی هه‌مان بوه هه‌تا ئێستا زۆربه‌یان هه‌ر له‌سینه‌ی پیره‌پیاوان وپیرهژنانی به‌ساڵاچوودا بوه که له‌راستیدا ئه‌گه‌ر ئهومێژوانه نه‌نووسرێته‌وه به مردنی هه‌ر پیره‌ژنێک وپیرهپیاوێک فایلێک له مێژووی ئێمه‌ی کورد ئه‌توێته‌وه وئهکوژێتهوه، هه‌رله‌م به‌ستێنه‌دا حاجی مسته‌فای ته‌یموورزاده له شاری سه‌قزدا یه‌کێک لهوکهسانهو له ...