مطالبي که برچسپ "حسن شافعی" دارند.
22nd مارس 2009
حه‌سه‌ن شافێعی
۴
ئه‌مجاره‌شیان شاری سه‌قز بۆی هه‌یه فه‌خروشانازی به کوڕان وکچانی دهڤهرهکهیهوه بکاو به هونهروتواناکانی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵکشێ وباڵا بکا ، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌دا هه‌ر هه‌موو کوردێک هه‌ر ئه‌ونه دوورکه‌وتبێته‌وه له شارودیارهکهی باوشی پیره‌دایکی نیشتمانی ئه‌و گورانی یه‌ی بۆ جارێک وده‌یان جار وتوه‌ته‌وه وگوێ لێ راگرتوه که ده‌ڵێ ( وا په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕوپۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره، دووره ژوانه‌که‌م چون ئه‌م گۆرانیه مه‌زنه که بوه‌ته سروودی غه‌ریبی وغهریبایهتی شێعری کاک "حه‌سه‌ن شافێعی خه‌ڵکی شاری سه‌قزه .
کاک حه‌سه‌ن شافێعی شاعیری وشه شیرینی سه‌قزی.سه‌ره‌تای ساڵی 1955 له شاری بانه له دایک بووه هه‌تا پۆلی دووهه‌می ناوه‌ندی له بانه بووه. پاشان به هۆی نه‌خۆشینی باوکییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆشاری سه‌قز،کوتایی خوێندنی له سه‌قز و شاری بیجاڕ بووه. له ساڵی 1974 له سه‌قز خۆی وخێزانهکهیشی بوونه‌ته مامۆستای قوتابخانه وده‌ستپێکی مامۆستایه‌تی له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی(مێهر) بووه ...