
مطالبي که برچسپ "حه‌مه‌نه‌جاڕ" دارند.
۱۸ام بهمن ۱۳۸۷
حه‌مه‌نه‌جاڕ
۱
که یه‌کێک له‌و خاوه‌ن به‌رهه‌مانه و داهێنه‌ره هونه‌ریانه خوالێخۆش بوو هونه‌رمه‌ند کاک "حه‌مه‌نه‌جاڕ"ی ده‌ڤه‌ری شاری سه‌قزه .
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "حه‌مه‌نه‌جاڕ"ساڵی 1318 هه‌تاوی له شاری بانه له دایک بوه وهه‌ر له ته‌مه‌نی مناڵیدا و دوای رووداوی "قه‌زیه‌ی شه‌هریوه‌ر" 1320 هه‌تاوی له ئێرانداو شه‌ڕی حه‌مه‌ڕه‌شیدخان له شاری بانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان به‌ره‌وشاری سه‌قز کۆچ ئه‌که‌ن و له گه‌ڕه‌کی سه‌رچه‌می وڵیخان لای ته‌کیه‌ی بابهشێخئهگیرسێنهوه .
خوێندنی ئایینی له خزمه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا سدیق و خه‌ڵیفه حه‌مه‌ره‌شید له پۆله ئایینی یه‌کاندا که ئه‌و کات "قوتاوخان" یان پێ ئه‌وت ده‌ست پێ کرد هه‌روه‌ها هه‌تا پۆلی شه‌شی باوی ئهوکاتیشی له قوتابخانه‌کانی شاری سه‌قزدا خوێند.
هونه‌رمه‌ند کاک "محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی" کاروپیشه‌ی نه‌جاڕی (دارتاش) ی بۆخۆی هه‌ڵبژارد هه‌ر بهوهۆوه که له بواری هونه‌ری دا سه‌ری هه‌ڵدا به (حه‌مه نه‌جاڕ) ناوی دهرکردوخهڵک ناسی یان ، حه‌مه‌نه‌جاڕ به هۆی ئه‌وه‌وه که هه‌ر له مناڵی یه‌وه ده‌نگێکی دڵگیرو خواپێداوی هه‌بوو ...