20th جولای 2009
خاتووزین
۷
بێ شک ئه‌وه‌ی باسی له ژنی هونه‌رمه‌نده‌وه کردبێ ، باسی "خاتووزین" ی بیستوه خاتووزین نه‌ک هه‌ر ئه‌وینداره‌که‌ی کاکه مهم به‌ڵکوو پیره هونه‌رمه‌ندێکی ده‌ڤه‌ری تورجان که له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا گیانێکی تازه‌ی به‌خشی یه هونه‌ری په‌یکه‌رسازی له ناوچه‌که‌ماندا .
خاتووزین خه‌ڵکی گوندی "بۆگه‌به‌سی" له ناوچه‌ی تورجانی شاری سه‌قزه که زیاتر له 73 ساڵ ژیا ، ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌ی کورد وه‌ک هه‌موو ژنانی کورده‌واری به‌شێک له کۆڵه‌که‌ی قایمی بنه‌ماڵه‌ی خۆی بوه که بۆ راپه‌ڕاندنی کاروفرمانی رۆژانه‌و دابین کردنی پێداویستیه‌کانی نێوماڵ ده‌ستی داوه‌ته درووست کردنی تهنوورو دیزه‌وگۆزه ....
[gallery link="file"]
خاتووزین 31 ساڵ پێش مه‌رگی خۆی مێرده‌که‌ی کۆچی دوایی ئه‌کات ، که ئه‌م کۆچکردن و لێک دابڕانه مه‌رگ کرده ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ژنه هه‌تیوباری کورد جێی بابی منداڵه‌کانیشی پڕبکاته‌وه و بۆ بژێوی ژیان زیاتر له جاران خۆی ماندوو بکات ، که ئه‌م کاره‌یشی کرد ...