عکس: گوگل
مطالبي که برچسپ "سدیق زوهری" دارند.
6th فوریه 2009
سدیق زوهری
۱
شاری سهقزوناوچهکانی سهقزبهگشتی به‌درێژایی مێژوو مه‌کۆ ومه‌ڵبه‌ندی گۆرانیبێژانی ده‌نگ خۆش وبهتوانابوه کهههمووکات له‌خۆشی وبهشارهت وشایی و گۆڤه‌ندا . له خه‌م وتازهیهداری ودڵته‌نگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ده‌نگیان تێکه‌ڵ به‌قاقای کوڕان وکچانی سه‌رمه‌ستی جوانی وخۆشه‌ویستی دیارودڵداریان کردوه‌و له هه‌مانکاتیش دا به‌شداری سۆزی لاواندنهوی کۆست که‌وتوان وتازیهبارانی ئازیز مردوانیان کردوه‌و به‌گشتی له‌هه‌مووکات وساتێکدا هونه‌ریان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیان وهه‌ڵس وکه‌وتی خه‌ڵک بوه ، یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده بهرزوبهڕێزانهی شاری سه‌قز کاک "سدیقی زوهری"یه که ناساندنی ئه‌مجاره‌مان پێی هه‌ڵ ئه‌کشێ وبه‌ناو و نیشان ورابردووی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌وه باڵائهکات .
سدیقی زوهری ساڵی 1321هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی هه‌تا دیپلۆی ته‌واو کردوه‌و له‌ساڵی1343بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه که ماوه‌ی 9ساڵ له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز بوه‌و دواترلهشاری سه‌قز وانه‌ی به‌مناڵان وتوه‌ته‌وه‌و دوای 30ساڵ خزمه‌ت له‌ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی سه‌قزدا له ساڵی 1372داخانهنشین بوه ئه‌م گۆرانیبێژه‌ی شاری سه‌قز ته‌نیا گۆرانیبێژێکی سه‌رده‌می خۆی بوه له سه‌قزدا که هاوکات له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژی له ...