سقز از بلندای برده زه رد / عکس: آرش سلطانی
مطالبي که برچسپ "شیعر" دارند.
18th سپتامبر 2015
خه‌رمانی چیرۆک له خه‌رماناندا هه‌ڵگیرا
۰

چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ۲5 ی خه‌رمانان کۆڕی ئه‌ده‌بیی فه‌رهه‌نگیی هونه‌ریی مه‌وله‌وی کوردی شاری سه‌قز له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی خۆیدا دیمانه چیرۆکێکی به‌ڕێوه برد.جێگای ئاماژه‌یه له‌م کۆڕه‌دا چیرۆک نووسانیێک وه‌ک سروە ئارمی به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی"خاطرات قاتل"، هێمن عەبدووڵاپوور "با زۆر شت لەگەڵ خۆی ئەبا"، هێمن سوهرابی "حەوتەمین دەرگا"، پەریا سەعید زادە "خەونێکی ڕەش"، پدرام کەریمیان "دادگایی تەنیایی"، نەوید حسەینی "پەیکەرە"، شۆڕش ئەحمەد پووری"سەمای جاڵجاڵووکە" ، ئامین ئەحمەدی "ئەوڕۆی ئاسمان"، مێهران جەلیلی "ژیانێکی ئاسایی"، ئەمیر زێوییە"سمۆرە و سووتانی دارستانەکە" ، موبینا ئەڵماسی "یک ارزوی بزرگ" و فاتێح شانوسخە به چیرۆکی "گاری" به‌شداریان کرد و هه‌روه‌ها تاهیر حامێدی، پەروین بێهڕەوش،عومەر محەمەدی و ماپارە ئێبراهیمی وه‌کوو لێژنه له‌سه‌ر چیرۆکه‌کان باسیان کرد و هه‌ڵیان سه‌نگاند.له کۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی ڕێزی له به‌شداربووان گرت و به هه‌ر کام له چیرۆک نووسان خه‌ڵاتێکی پێشکه‌ش کرد.