مطالبي که برچسپ "شێخ نافێع مه‌زهه‌ر" دارند.
26th آگوست 2009
شیخ نافع مظهر
۱۹
کورده‌واری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده دڵگیرودڵڕفێنهی سه‌رگۆی زه‌وی له به‌ر هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی سروشتی هه‌ست بزوێن به‌رده‌وام ههستیاروشاعیروهونهرمهندی له‌خۆدا په‌روه‌رده‌کردوه یه‌کێکی تر لهوشاعیره به‌ڕێزانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزی کورده‌واری شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر(شپرزه) یه که ساڵی 1336 ی ک. بهرانبهرساڵی 1292ی ه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی یه‌وه له شاری سه‌قز له‌دایک بو وه به پێی باوی سه‌رده‌م له حوجرهولای مه‌لاکانی ئه‌وکات چوه‌ته به‌ر خوێندن که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌لێ گوندوشاروناچهو ئه‌مدیوه‌و ئه‌ودیوی کردوه که له‌وشوێنانه ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به:سه‌قز، گوندی ساحێب،لای سه‌قز گوندی حه‌مامیان،گونده‌کانی باخچه‌و سه‌ر باخچه له‌لای بۆکان،.....وله‌ساڵی 1313 چو وه‌ته گوندی تاڵه جه‌ڕ له سه‌رشیوی سه‌قز له خزمه‌ت مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی مه‌ردووخ قزڵبڵاخی سه‌رف ونهحوتهواوئهکا هه‌رله رێگه‌ی ئه‌و مامۆستایهشهوه بو وته هۆگرو خولیای شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ،که ئه‌ومامۆستا مه‌ردووخ ه وه‌ک شێخ نافێع باسی لێ ده‌کا ئاغاکانی تاڵه‌جه‌ڕ به‌تایبه‌ت ئاغهساڵهی سوڵتان په‌نا زۆررێزوحورمهتیان ئه‌گرت ،یه‌کیك له هانده‌ره‌کانی ...