مطالبي که برچسپ "عمر فارئقی" دارند.
4th آوریل 2009
عومه‌ری فاڕووقی
۴
ژیان، جگه‌ره‌یه‌کی داگیرساوه به‌لێوی مرۆڤه‌وه و له خۆشی وناخۆشیدا به ههرههناسهیهکی ئینسان جگه‌ره‌ی ژیان مژی لێ ئه‌درێ وبه‌رواڵه‌ت مرۆڤ هه‌لی ئه‌مژێت که‌چی له‌راستیشدا ئه‌وه ژیانه مرۆڤ راپێچ ئه‌کاو به‌ره به‌ره له‌ناوخۆیدا ئه‌یتوێنێته‌وه..که‌وابوو ده‌بێ که‌سێک ببێ مێژووی ئه‌م ژیانه پڕ ههورازونشێوه ته‌نانه‌ت هه‌ربۆ پهندوئهزموونیش بوو بێت بنووسێته‌وه وتۆماری بکات ولهدووتۆی کاغه‌زدا بیسپێرێته به‌ره‌و نه‌وه‌ی دوارۆژ، که‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌خۆشی یه‌وه له شاروباژێڕسهقز قه‌له‌مێکی پڕجهوههروماندوونهناس قۆڵی بۆ ئه‌و ئه‌رکه هه‌ڵمالیوه که ئه‌و ده‌ست ودڵه دڵسۆزه ته‌نیاوته‌نیا کاک "عومه‌ری فارووقی" یه که:ساڵی 1325هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه.
عومه‌ری فارووقی دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دیپلۆم له دایره‌کانی دوخانیات بۆ ماوه‌یه‌ک بو وهتهکارمهندومووچهخۆر و دواتر به‌رێوبه‌ری خانه‌ی "فه‌رهه‌نگ وهونه‌ر"ی ئه‌وکات بوه وبه‌رپرسی به‌شی شوێنه‌واره مێژوویی یه‌کان و ئاسه‌واره کۆنی نهکانی شاری سهقزو دوای شۆڕشی 1357له کاروباری ئیداریدا نه‌ماوه وههرلهدووکانێکدا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت وه‌ک زمان حاڵی خه‌ڵک نامه‌و شکایه‌ت ...