مطالبي که برچسپ "مه‌لاکه‌ریم زاری" دارند.
8th فوریه 2009
مه‌لاکه‌ریم زاری
۴
ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی یه‌کێک لهوناوچهبهخێر وبهرهکهتانهی مه‌ڵبه‌ندی سه‌قزه که به‌رده‌وام کانگای هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی په‌نجه‌ره‌نگین و به‌توانای به‌شه‌جۆراوجۆره‌کانی هونه‌روئه‌ده‌بیات بوه‌و هه‌یه ، یه‌کێکی دیکه له‌و زاته پاک و بێگه‌ردانه‌ی بواری ئه‌ده‌ب وهونه‌ری ده‌ڤه‌ری سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا" مه‌لا که‌ریم سائێب "ه که ده‌مانه‌وێ چینه خزمه‌ت دیوانی شێعری ئه‌و شاعیره مه‌زنه و له‌گه‌ڵ سۆزی شه‌ماڵ ی وه‌رزی خرمانانی گوندی ئاره‌بوغڵوو له خرمانی پڕخێروبه‌ره‌که‌تی "زاری"دا ، خرمان به‌ره‌که‌تێک بڵێین و وشه‌ی ره‌سه‌ن وپاراوی کوردی و وێنه‌و ته‌سویری جوان و ناسک خه‌یاڵی ئه‌وشاعیره مه‌زنه کۆش کۆش بچنینه‌وه.
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی سائێب ناسراو به"زاری" ساڵی 1325کۆچی به‌رانبه‌ر 1905زاینی له گوندی "ئاره‌بوغڵوو"ی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز له‌دایک بوه له 27 جۆزه‌ردانی ساڵی 1360هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 1982زایینی کۆچی دوایی کردوه‌و هه‌رله گۆنده‌که‌ی خۆی واته "ئاره‌بوغڵووی سه‌رو" ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کراوه.
مامۆستا له‌ژیانی هابه‌شی دا دووجار ژنی هێناوه‌و خاوه‌نی شه‌ش کوڕوکچێک به‌ناوه‌کانی : مه‌رحووم مه‌لاخالید،کاک عابید، ...