19th اکتبر 2008
بێهرووز ره‌زایی
۰
ساڵی 1348 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوهدهسپێکی مۆسیقای به گۆرانی و زه‌ربه‌وه بوه‌و له ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵی دا ده‌ستی داوه‌ته ئامێری ویولۆن و له لای مامۆستا ره‌شیدفه‌یزنژاد ئه‌زموونه‌کانی پته‌وتر کردوه ، دواتر بۆ هۆی ئه‌وه‌ی سازی جێی ئه‌شق وعه‌لاقه‌ی خۆی تار وسێ تاری وه‌ک سازێکی تایبه‌تی ههڵبژاردوهچوهته شاری تهورێزو له خزمه‌ت مامۆستا "داوود ئازاد" بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ وه‌ک قوتابییه‌ک وانه‌کانی ئامێری تار وسێ تار ی خوێندوه‌و ئهوقۆناخهیشی به سه‌رکه‌وتوویه‌وه تێیپه‌ڕاندوه که هه‌ر بۆ پته‌وترکردنی ئه‌زموونه هونه‌ریه‌کانی خۆی ته‌نیا به‌وه قه‌ناعه‌تی نه‌کردوه‌و چوه‌ته شاری تاران و له خزمه‌ت مامۆستا "ئهرشهدتههماسبی " بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ درێژه‌ی به خوێندن و ئه‌زموونه‌کانی(ره‌دیفی ده‌ستگایی و وڵامی ئاواز ) داوه..... هه‌رله‌وێشه‌وه چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی ده‌ست پێ ده‌کاو بۆخۆی ئه‌وجار وه‌ک مامۆستایه‌ک وانه‌ی مۆسیقا به قوتابیانی ...