
مطالبي که برچسپ "هه‌ژان بابامیری" دارند.
11th ژانویه 2010
ههژانبابامیری
۶
تریبوونی شێعر، ئهوبهرجهوهن وبهرههیوانهی دیوه‌خانی گه‌لی کورده که به‌رده‌وام کوڕان وکچانی گه‌نج و پیاوان وژنانی به ساڵاچوو دێنه سه‌راسوێی ئهوباڵهخانهو هه‌رکه‌س له ده‌لاقه‌ی روانینی خۆیه‌وه ئهڕوانێتهمرۆڤ وماف، مانگ وئهستێرهو هه‌ست وشعوورو و سه‌رجه‌م کۆی پێکهاته‌کانی سروشت. یه‌کێک له‌و ههستهدووربین و وردبینانه ی هونه‌روئه‌ده‌بیاتی کوردله مه‌ڵبه‌ندی فه‌یزوڵڵابه‌گی و شاری سهقزشاعیری هێژا کاک هه‌ژان بابامیری یه که به‌هه‌ق توانیویه‌تی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری خۆیدا به جوانی بڕوانێته گه‌وره‌یی وسه‌روه‌ری هونه‌ر وگهرله یه‌ک وشهداپێناسهی شێعری هه‌ژان بکه‌ین ده‌توانین بڵێین"جوانی" ،جوانی به‌ومانایه له قه‌ڵه‌می ئه‌ودا جوانی و زه‌رافه‌تی شێعری هیچکات له‌قه‌ڵه‌م نه‌که‌وتوه ونایشکهوێت. هه‌ژان بابامیری ،ساڵی1348ی هه‌تاوی،له شاری ســـه‌قز،لهبنهماڵهیێك سه‌ربه هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی،چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه. تا راده‌ی دیپلۆمی هه‌ر له‌م شاره خوێندووه و دوای ته‌واو كردنی ســه‌ربازی له خوڕڕهماوای لوڕستان،بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بووه به مامۆستای قوتابخانه له گونده‌كانی ناوچه‌ی ساراڵی دیوانده‌ره و ...