مطالبي که برچسپ "ژیلاحسه‌ینی" دارند.
8th فوریه 2009
ژیلاحسه‌ینی
۷
هه‌مووجارێک که بۆ هه‌وێنی باسه‌که‌م گه‌شت وگوزاری ناو کۆڵان وگه‌ڕه‌ک وده‌ڤه‌ره‌کانی شاری سه‌قز ئه‌که‌م،بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه که بێ شک هه‌موو دهڤهروشاروگوندێک که‌سایه‌تی ناوداروسهربهدهرهوهی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وسیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که بهخۆشییهوهههندێک شوێن وناوچه توانیویانه هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر ناو ونیشانی که‌سه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و و به‌رهه‌میان له فه‌وتان رزگاربکه‌ن به‌داخه‌وه ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی قه‌ڵه‌مه به‌بڕشت و به‌تواناکانی ناوچه‌که‌مان به‌وشێوه‌ی که شیاوی باڵایان بێت رێزی لێبگرین و به به‌ره‌ی دوارۆژیشی بناسێنین که یه‌کێک له مرۆڤه بهبههرهوخاوهن زه‌وقه زه‌ریف وسهلیمانهی شاری سه‌قز که له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا لاگوێلێک له خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی ئهچنینهوهخوالێخۆش بوو مه‌رحووم ژیلای حسه‌ینی یه.
ژیلاحسه‌ینی له رۆژی 31مانگی خرمانانی ساڵی 1343هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی سهربهشێخانی دۆزه‌غه‌ره له‌دایک بوه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانداله ساڵه‌کانی 57به‌دواوه به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه زۆرزوو تێکه‌ڵ به‌دنیای ژیانی هاوبه‌شی ماڵ ومناڵ وماڵداری ئه‌بێت که سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ...