شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۱۷/۰۹/۱۳۹۵

مطالبي که برچسپ "ئالێن به‌دیۆ" دارند.

۱۹ام مهر ۱۳۸۸ سه‌باره‌ت به شه‌ڕ ۰
سه‌باره‌ت به شه‌ڕ چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئالێن به‌دیۆ وه‌رگێڕانی مه‌نسوور ته‌یفووری، عه‌لی حسه‌ینی له فه‌لسه‌فه و تیۆری ده‌روونشکاریدا، شه‌ڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت، پرسی شه‌ڕ له فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاواییدا پرسێکی کۆن و به‌ جۆرێک پیرۆزه و گه‌لێ فه‌یله‌سووفی له سوقرات و ئاگۆستینه‌وه تاکوو لایبنیتز و کانت، به خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه. له به‌شێکی زۆری ئه‌م مێژووه‌دا، پرسی شه‌ڕ، پرسێکی تیۆلۆژیکاڵ بووه، پرسێک که له‌م رسته‌دا ده‌رده‌بڕا: ئه‌گه‌ر خودا قادر و دڵۆڤانه، چۆنه ده‌هێڵێ ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه له جیهاندا هه‌بێ؟ له کانت به‌دوا، فه‌لسه‌فه به به‌ربڵاوی پێوه‌نده‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تیۆلۆژیا بڕی و، به‌م بۆنه‌وه‌ش، پرسی شه‌ڕ کاڵبۆوه. وادیاربوو که شه‌ڕ چیدی پرسێکی فه‌لسه‌فی نییه‌و، بۆته بابه‌ت و پرسی هه‌ندێ زانستی وه‌ک ده‌روونناسی، کۆمه‌ڵناسی و بیۆلۆژی یان زینده‌وه‌رزانی. به‌ڵام، له‌م  چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، گرووپێک فه‌یله‌سووف و تیۆریسیه‌نی جۆراوجۆر و جیاواز له ژێر کاریگه‌ریی به‌رهه‌مه‌کانی کانت و ژاک لاکاندا، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر پرسی شه‌ڕ. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه، دواندنی یه‌کێکه له‌و سیما ناسراوانه‌ی که ...