شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۲۰/۰۹/۱۳۹۵

مطالبي که برچسپ "ئه‌مجه‌د عه‌لیمرادی" دارند.

۸ام مرداد ۱۳۸۸ ئه‌مجه‌د عه‌لیمرادی ۶
هونه‌ری شانۆ ئه‌و هونه‌ره‌ به‌رین وبه‌ربڵاوه‌یه‌ که‌  هونه‌ره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک شێعرومۆسیقاونه‌قاشی و...ته‌نانه‌ت خۆش نووسیشی له‌ خۆدا  جێکردوه‌ته‌وه وله‌ هه‌رلایه‌ک شانۆسه‌رتیتروباسی رۆژ بێت! دیالۆک‌ و وتوو وێژ  ودانووسان پێکه‌وه‌ چڕوپڕترخۆئه‌نوێنێت. له‌ باژێڕوشاری سه‌قزی ئێمه‌یش گه‌رنه‌ڵێن پێشه‌نگ وپێشڕه‌و ئه‌توانین بڵێین: باوکی شانۆی شاری سه‌قزکاک ئه‌مجه‌دی عه‌لیمرادی یه‌ .... کاک ئه‌مجه‌د ساڵی 1333له‌ گه‌ڕه‌کی (ناوقه‌ڵا)ی شاری سه‌قز له‌دایک بو وه‌ هه‌رله‌ شاری سه‌قز هه‌تا پله‌ی دیپلۆم ده‌رسی خوێندوه‌ودواتر بۆ خوێندنی زیاترچوه‌ته‌ شاری تاران و له‌ بنکه‌ی باڵای راهێنانی په‌یوه‌ندی یه‌کانی مخابرات  درێژه‌ی داوه‌ به‌خوێندن ودوای دووساڵ له‌وزانستگه‌ بڕوانامه‌ی شاره‌زابوون(نکنسین) ی‌ مخابراتی وه‌رگرتوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاری سه‌قز وبۆماوه‌ی هه‌شت ساڵ ده‌بێته‌ مووچه‌خۆری شیرکه‌تی مخابراتی شاری سه‌قزبه‌ داخه‌وه‌ له‌ ساڵه‌کانی دوای شۆڕشی 1357ته‌وه‌به‌چه‌ن هۆیه‌ک له‌سه‌رئه‌وکاره‌ی لابرا.[gallery link="file"]ده‌سپێکی هونه‌ری کاک ئه‌مجه‌د ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ده‌رس خوێندنی له‌ قۆناغه‌کانی دواناوه‌ندی له‌ ساڵی 1347دا که‌ له‌ژێر جاوه‌دێری ...