شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۱۷/۰۹/۱۳۹۵

مطالبي که برچسپ "بۆمبارانی سه‌قز" دارند.

۱۴ام بهمن ۱۳۸۵ بۆمبارانی سه‌قز ! ۱
بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ دیارده‌ی"ئیــــــــــعدام"په‌ســـــــند یا ره‌ت بكه‌ینه‌وه،له ســـــێداره‌درانی سه‌ددام_به‌و چه‌شنه پڕ سووكایه‌تییه_وه‌ك هه‌ڵواسـینیدیكتاتۆرێكی دڕنده‌وچه‌په‌ڵ،ده‌رسێكی رۆشــــــــن و پڕله ئامۆژگاری بوو بۆ مێژوو. رژێمی سه‌ددام به شه‌ڕێ كه به سه‌ر ئێــــــــــراندا سه‌پاندی،بوو به هۆی كاولكارییه‌كی به‌ربڵاو و ماڵ‌وێرانییه‌كی‌فراوان و هه‌تیوكه‌وتنێكی بێ‌ژمار و جه‌رگ‌سووتا‌نێکی‌ئێجگار و پاش‌كه‌وتنی هه‌ر دوو وڵات له چه‌رخه‌ی پڕتاویپێشڤه‌چوونی جیهانی. ئه‌م رژێمه پسپۆڕی‌ره‌شه‌كوژی و ئاژاوه‌نانه‌وه و شه‌ڕانگێزی و خاپوور‌كردنو سڕینه‌وه‌ی ئاوه‌دانی بوو. لاپه‌ڕه‌كانی‌ژیانی پڕله‌ سه‌رشۆڕی ئه‌ورژێمه گه‌نده‌ڵه لیپاولیپن له جینایه‌ت.ئه‌و دیكتاتۆره بۆ ئه‌وه‌ی جینایه‌تێك نه‌مێنێ كه نه‌یكردبێ_وه‌ك ناوه‌ندی‌چاك له‌سوئێد په‌ی‌شوێنی گۆشه‌یێك له‌دۆسییه‌ی ئه‌نفالی گرت_ته‌نات سه‌دان و ره‌نگه هه‌زاران "ژنی ئێراقی" به وڵاتانی دیكه‌ی عاره‌ب فـــــرۆشت !! بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی "نامووس‌فرۆش"یشی له ده‌ست نه‌دابێ !  ئه‌مه له حاڵێكدایه، كه پاراستنی گیان و ماڵ و نامووسی شارۆمه‌ندانی یه‌ك وڵات له‌ ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌یه . ئێستا ئێمه گه‌ره‌كمان نیه سیاییه‌ك له جینایه‌ته‌كانی سه‌ددام بده‌ین به دەسته‌وه .ئه‌وه‌ی لێره‌دا به ...