شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۲۱/۰۹/۱۳۹۵

مطالبي که برچسپ "صادق عرفانی" دارند.

۱۳ام تیر ۱۳۸۸ سادق عیرفانی ۴
به‌ دیتن  وتماشای ئه‌ودیمه‌نه‌ دڵڕفێن وهه‌ست بزوێنانه‌ی خڕوهه‌ڵدێرو زه‌ردوماه و‌ ره‌زوباغ وزه‌نوێروبژوینی کورده‌واری ،هه‌موو مرۆڤێک دێته‌ ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ی نه‌ جارێک  وچه‌ندجار به‌ڵکوو  به‌درێژایی ژین بنووسێته‌وه‌ و بی گێڕێته‌وه‌ و بی کێشێته‌وه‌. دیاره‌ زمانی ره‌نگ زمانێکی هه‌ره‌ به‌ربڵاو وجیاوازه‌ که‌ له‌ده‌کار کردن وپێکه‌وه‌گرێدان وچنینی ته‌ونه‌ تابلۆیه‌کدائه‌وبه‌رفراوانی یه‌ ئه‌بینین وئه‌گه‌ینه‌ئه‌وراستی یه‌ش که‌ واله‌هه‌موو که‌س ناوه‌شێته‌وه وته‌نیاوته‌نیاپه‌نجه‌ی ره‌نگینی شێوه‌کارانه که‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ هونه‌رله‌ پله‌وپایه‌ی شیاوی خۆیه‌وه‌ به‌خه‌ڵک ئه‌ناسێنن که‌ کاک سادقی عیرفانی یه‌کێکی دیکه‌ له‌ په‌نجه‌ مه‌باره‌ک وره‌نگینانه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌ که‌ به‌ ئه‌شق وتاسه‌ویه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌روانێته‌ تابلۆکانی که‌ هه‌رهه‌موویان دیمانه‌وچاوپێ که‌وتنی سروشتی ده‌وروبه‌ری وخه‌ڵکی خۆیه‌تی.‌‌  ‌ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کا‌رکاک سادقی عیرفانی ساڵی 1344هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه‌و له خوینده واری دا دیپلومی وه ر گرتوه ئێستا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هو‌نه‌رگه‌لی شێوه‌کاری شاری سه‌قزه،‌ده‌سپێکی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سه‌رده‌مانی مناڵی که‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ هۆگری هونه‌ری نه‌قاشی بو وه‌و له‌ هاوینی ساڵی 1360هه‌تاویدا ...