شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۱۶/۰۹/۱۳۹۵

مطالبي که برچسپ "عه‌بدوڵڵا که‌یخوسره‌وی" دارند.

۲۱ام فروردین ۱۳۸۸ عه‌بدوڵڵا که‌یخوسره‌وی ۳
هه‌ل ومه‌رج وزروفی سه‌رده‌م، گه‌لێک ره‌هه‌ندی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ سه‌رجه‌م له‌پێناو گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌ی "پێدان و وه‌رگرتن"‌ وسات وسه‌ودای زمان وفه‌رهه‌نگ "ناسینیان وناساندنمان" به‌مه‌به‌ستی پاراستنی پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی وکولتووری خۆ ..له‌گه‌ڵ ده‌ردراوسێ وجیران ودۆست وناسیاو وته‌نانه‌ت نه‌یارانیشماندا‌، ئاخافتن ودانووسانمان ببێت ، که‌ ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی جیهانی مودڕنیته‌ له‌کۆتایدا به‌قازانج و به‌لای کۆمه‌ڵان وزمان وفه‌رهه‌نگه‌ پشت گوێ خراوه‌کاندائه‌شکێته‌وه‌ . یه‌کێک له‌وره‌هه‌نده‌ به‌رچاو وکاریگه‌رانه‌ پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانه‌ که‌  وه‌رگێران له‌ کۆنه‌وه‌به‌شێک له‌ هه‌وڵه‌ئه‌ده‌بی وهونه‌ریه‌کانی نووسه‌رانی کوردبوه‌ و له‌بواری وه‌رگێڕان بۆ سه‌رزمانی کوردی گه‌لێک که‌س به‌رهه‌می پیرۆزوسه‌رکه‌وتوویان پێش که‌ش به‌کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه‌ ، به‌ڵام له‌ بواری وه‌گێڕانی به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگیه‌کانی نووسه‌رانی کورد بۆسه‌رزمانه‌کانی دیکه‌ چه‌ند که‌سێک هه‌رچه‌ند زۆرکه‌متر له‌وه‌یه‌ که‌ده‌بێ ببن ،به‌وئه‌رکه‌ مه‌زنه‌وه‌ هه‌ستاون وهه‌تائێسته‌ به‌ماندووبوونێکی زۆره‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵ وکۆششی وه‌رگێڕاندا که‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قز ئه‌توانین ئاماژه‌ به‌ به‌ڕێز کاک عه‌بداڵڵا که‌یخوسره‌وی بکه‌ین‌ ...