شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۱۸/۰۹/۱۳۹۵

مطالبي که برچسپ "عه‌لی تاهیری" دارند.

۱۸ام بهمن ۱۳۸۷ عه‌لی تاهیری ۲
گه‌ر بوخچه‌ی دڵی هه‌ر ئه‌ویندارو هۆگرو دڵسۆزێکی  فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کوردی بکه‌یته‌وه‌ ده‌بینی هه‌رهه‌موویان هه‌ستی زێدخۆشه‌ویستی وگه‌ل سه‌روه‌ری و هۆنه‌ردۆستی له‌دڵیان دا هانی داون هه‌تا به‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کانی ره‌خساو وگونجاو یارمه‌تی ده‌رو هانده‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نجان ولاوانی دیاری خۆیان بن ،  که‌ مامۆستا "عه‌لی تاهیری " یه‌کێک له‌و مامۆستا بلیمه‌تانه‌یه‌ که‌ به‌ زانستی سه‌رده‌میانه‌ی مۆسیقاوه‌ ده‌یه‌وێ خزمه‌تی لاوان و به‌ره‌ی داهاتووی شاروناوچه‌که‌ی بکات. عه‌لی تاهیری ساڵی 1348 هه‌تاوی له‌ شاری سه‌قز له‌ دایک بوه‌  ، به‌ هۆی هۆگرییه‌ک که‌ به‌ مۆسیقا به‌ تایبه‌ت مۆسیقای کوردی بوویه‌تی زۆر زوو هه‌ڵی داوه‌ و ده‌ستی داوه‌ته‌ ئامێره‌کانی مۆسیقاو به‌ سه‌رکه‌وتوویه‌وه‌ قۆناخه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی بڕیوه‌ . ده‌سپێکی مۆسیقای مامۆستا عه‌لی تاهیری  له‌ ساڵی 1364 وه‌ له‌ لای کاک مه‌سعوود په‌یامی به‌ ئامێری تومبه‌گه‌وه‌ بوه‌  دواتر له‌ لای به‌ڕێزان کاک ره‌شید فه‌یزنژاد له‌ شاری سه‌قزو هه‌روه‌ها له‌ شاری تاران لای به‌ڕێزان: محه‌ممه‌دئه‌خه‌وان ،مه‌رحووم ناسرفه‌رهه‌نگ ...