شارنيوز- اخبار سقز

امروز ۲۱/۰۹/۱۳۹۵

مطالبي که برچسپ "مجتبی میزاده" دارند.

۲۸ام تیر ۱۳۹۳ نۆهه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا میرزاده‌ به‌رز ڕاگیرا+وێنه ۱۶ nakarooz (2)
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 26/4/93 له‌ شاری سه‌قز له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگسه‌رای نه‌که‌رۆز یادی مۆسیقاری بلیمه‌تی کورد مامۆستا موجته‌با میرزاده‌ کرایه‌وه‌ و به‌ ئاماده‌ بونی ده‌یان که‌س ساڵیادی کۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌رزڕاگیرا.له‌م کۆریاده‌دا  له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌لی عابدی و موهه‌ندس دڵزار عابدی و خاتو سۆما بادامی خوێندکاری ڕشته‌ی ئاهه‌نگسازی دانشگای تاران چه‌ندین وتار له‌سه‌ر توانا و به‌رهه‌م و کاریگه‌ری مامۆستا میرزاده‌ خوێندرایه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی عیلمی و ئاکادمیک که‌سایه‌تی و ڕۆڵی هونه‌ری مامۆستا میرزاده‌ خرایه‌ به‌ر تیشکی لێکدانه‌وه‌ و چه‌ند به‌رهه‌مێکی ئه‌م به‌رێزه‌ به‌ شێوه‌ی پڕۆژێکشێن له‌ گۆشه‌ نیگای جیاوازه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆکرا. له‌ کۆتایی ئه‌م کۆڕ یاده‌دا داوا له‌ دڵسوزان و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی کورد کرا یارمه‌تیده‌ر بن تاوه‌کوو له‌ ساڵانی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌کی شیاوترو مه‌زنتر مامۆستا میرزاده‌ و به‌رهه‌مه‌کانی بۆ جه‌ماوه‌ری کوردو غه‌یره‌ کورد پێناسه‌ بکرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ بۆ جاری پێنجه‌مه‌ که‌ مامۆستا عه‌لی عابدی له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆی ئه‌م کۆڕیاده‌ ده‌کاته‌وه‌. ...